جێری پاتینگال: لە هەرێمی کوردستان هەموو ئایین و نەتەوە جیاوازەکان بەیەکەوە دەژین

لێکۆلەرێکی ئایینی دەڵێت: گەلی کورد لە ڕابردوو شۆڕشی کرد بۆ ئەوەی بەرهەمەکەی بەیەکەوە ژیان بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، جێری پاتینگال، نووسەر و لێکۆلەر لە بواری ئایین لە ڕۆژی نزای نیشتیمانی بە کوردستان24ـی گوت: خەڵکی هەرێمی کوردستان دەیانەوێت بە هەموو جیاوازییهکەوە بەیەکەوە بژین.
گوتیشی: ئەمڕۆ بەڵگەیە کە لە ڕابردوو گەلی کورد ئەو شۆڕشەی کردوویەتی بۆ ئەوەی بەرهەمەکەی بەیەکەوە ژیان بێت.
ئەو لێکۆلەرە باسی لەوەش کرد، نەتەوەیەکگرتووەکان تێ دەگات لەوەی کەسانێک هەن لەم خاکە ئایین و نەتەوەییان جیاوازە و بەبێ کێشە و بەیەکەوە لێرە دەژین.
کاتژمێر 8:00ـیی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 23-04-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتان و نوێنەرانی حکوومەتەکان لە ئەمەریکا، ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا)، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان دەستی پێ کرد.