ئەمڕۆ چالاکییەکانی دووەم ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

بە دەستپێشخەریی سەرۆک بارزانی، یەکەمین ڕێوڕەسمی ڕۆژی نزای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو. 

بە دەستپێشخەریی سەرۆک بارزانی، ڕابەری نیشتمانیی کوردستان، کە لە سایەیدا هەرێمی کوردستان بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و نموونەیەکی گەشی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە جیهاندا؛ بۆ جاری یەکەم، ڕۆژی نزای نیشتمانی (The National Prayer Breakfast) لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا) بەڕێوە چوو.

 24ـی نیسانی2025، لە دووەم ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان، گەشتی ئایینی و چالاکییەکان دەست پێ دەکات.

لە دووەم ڕۆژی ڕێوڕەسمی ڕۆژی نزای نیشتمانی، میوان و پەیڕەوانی هەموو ئایینەکانی هەرێمی کوردستان پێکەوە سەردانی ژمارەیەک مزگەوت، کڵێسا و پەرستگا لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و دەشتی نەینەوا، دەکەن.
 
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێنج هەزار و 732 مزگەوت، 135 کڵێسا، 315 پەرستگە و یەک ئاتەشگە لە هەرێمی کوردستان هەن. 

دوێنێ چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، کاتژمێر 8:00ـیی بەیانی، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتانی دنیا و نوێنەرانی حکوومەتەکان لە ئەمەریکا، ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی ( بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا)، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوە چوو.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment