رێبوار تاڵەبانی: حكومەتی عێراق نیازی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووكی نییە و دەستیكی ھەرێمیی لە پشتە
رێبوار تاڵەبانی: دەستێكی ھەرێمیی لە پشت بهردهوامی پرۆسهی داگیركاری و تەعریبكردنی ناوچهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم ھەیە
K24- ھەولێر
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، سەبارەت بە ھەنگاوەكانی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك بە كوردستان24ی راگەیاند، حكومەتی عێراق نیازی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووكی نییە. ئاماژەی بەوەشكرد، دەستێكی ھەرێمیی لە پشت بهردهوامی پرۆسهی داگیركاری و تەعریبكردنی ناوچهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم ھەیە.
ڕێبوار تاڵهبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، دەربارەی ئەو دەستە ئاشكرایكرد، كەوا عەبادی (سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق) خۆی گوتوویەتی، (ئێمە و ئێران و توركیا رێكەوتووین، كە بە ھیچ شێوەیەك كەركووك نەگەڕێتەوە سەر ھەرێمی كوردستان و مادەی 140 جێبەجێ نەكرێت). بۆیە عێراق كە لاواز دەبێت دەست بە كوردەوە دەگرێت، بەڵام یەك تۆز نینۆكی درێژ بێت، پەلاماری كورد دەدات و پەلاماری دێھاتەكانمان دەدات. بەمەش راناوەستن، ئەوان كە بتوانن منداڵێك لە گۆڕەپانی تەحریر ئازار بدەن، بە لای ئەوانەوە ئاساییە گەر جارێكی دیكە ئەنفال و كیمیابارانی ھەڵهبجە بكەنەوە. بۆیەش چەند بارەی دەكەمەوە، كەوا ئەم عێراقە ھیچ خێرێكی تێدا نییە.
ڕێبوار تاڵهبانی داواشیكرد، لیژنە ئەمنی دانووستاندن لەگەڵ بەغدا، كارەكانی ھەڵپهسێرێ و وەزیری پێشمەرگە بێتە سەر ھێڵ و داوا لە كازمی بكات، ئەم گاڵتەجاڕییە راگرێت.
ھەروەھا داوای لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا كرد، ھەڵوێست وەرگرن و داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكەن، بۆ ئەوەی ھەڵوێست وەرگرێت، ئەگەر پەرلەمان ھەڵوێستی وەرنەگرێ و ئەم تەعریبەی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان رانەوەستێت، دەبێت ھەر ھەموویان، بە وەزیرەكانی كوردیشەوە بگەڕێنەوە كوردستان و ماوەیەك بە بەغدا بدەن بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكە بكات. ئەگەر نا دەبێت كورد وەك راپەڕینی 1991 لە دژی ئەو میلیشیایانە راپەڕێت كە مەبەستیان تێكدانی قەوارەی ھەرێمی كوردستانە بۆ ئەوەی نەگات بە ھیچ ئامانجێكی دەستووری خۆی كە سەد ساڵە خەباتی بۆ دەكات.