فەرەنسا.. قوتابییەکی هەرزەکار بە چەقۆ بەنێو هاوڕێکانی کەوت
پۆلیسی فەرەنسا: قوتابییەک کوژراوە و سێ قوتابی دیکەیش بریندارن

لە ڕۆژئاوای فەرەنسا قوتابییەکی 15 ساڵان بە چەقۆ پەلارماری چەند قوتابییەکی دیکەی داوە و بەهۆیەوە یەكێکیان کوژراوە و چەند قوتابییەکی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسی فەرەنسا بڵاوی کردووەتەوە، لە قوتابخانەیەکی قۆناغی ئامادەیی لە شاری نانت لە ڕۆژئاوای فەرەنسا، قوتابییەکی هەرزەکار بە چەقۆ پەلاماری ژمارەیەک قوتابی دیکەی داوە و یەکێکی کوشتووە و سێی قویابی دیکەشی بریندار کردووە.
پۆلیسی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، هیچ ئاماژەیەک نییە لەسەر ئەوەی کردەوەیەکی تیرۆریستی بێت، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لە هۆکار و پاڵنەرەکانی تاوانەکە بەردەوامە.
پۆلیس ڕاشیگەیاندووە، ئەو قوتابییەی تاوانەکەی کردووە تەمەنی 15 ساڵانە و بەر لە گەیشتنی پۆلیس، لەلایەن مامۆستاکانییەوە قۆڵبەست کراوە.