عراقچی: ئامادەم لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی سەردانی به‌ریتانیا و ئەورووپا بکەم

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپی ده‌كات؛ ده‌شڵێت، دۆخی ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ لایه‌ك نییه.
پێنجشه‌ممه، 24ـی نیسانی 2025، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) داوای دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا كرد.
عه‌باس عراقچی گوتوویه‌تی، له‌م سه‌كۆیه‌دا داوا له به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ده‌كات په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه. ئاماده‌یی خۆیشی نیشان دا سه‌ردانی وڵاتانی ترۆیكا بكات و ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئه‌واندایه سه‌باره‌ت به دۆسیه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و بابه‌تگه‌لێكی دیكه.
عراقچی ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو خستووه‌ته به‌رده‌م هاوتاكانی هه‌ر سێ وڵاتی ئه‌ورووپی.
ترۆیكا زاراوه‌یه‌كی ڕووسیی سیاسییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێ وڵات به‌كار دێت كه هه‌ر سێ وڵات به‌رانبه‌ر به دۆسیه‌یه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك بۆچوونی هاوشێوه و هاوبه‌شیان هه‌بێت. به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا له‌م باره‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران یه‌ك بۆچوونی هاوبه‌شیان هه‌یه.