ڤاتیکان: دەیان سەرۆک و شای وڵاتان بەشداریی له ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی پاپا ده‌كه‌ن

ڤاتیكان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌یان سه‌رۆك و شا به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی پاپا فرانسیس ده‌كه‌ن؛ ده‌شڵێت، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێك ده‌بێت له به‌شداربووان.
پێنجشه‌ممه، 24ـی نیسانی 2025، ڤاتیكان ڕایگه‌یاند، 50 سه‌رۆك وڵات و ده شا له ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی پا فرانسیس كه ڕۆژی شه‌ممه، 26ـی نیسان له گۆڕه‌پانی قدیس پوترس له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت به‌شداریی ده‌كه‌ن.
ڤاتیكان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تاوه‌كوو ئێسته به‌شداریی 130 شاندی بیانیی به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا ده‌كه‌ن، هه‌ر یه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و شای ئیسپانیا له پێشه‌وه‌ی به‌شداربووان ده‌بن.
دووشەممە، 21ـی نیسانی 2025، کاردینال کیڤن فارێل، سەرۆکی کارگێڕیی و دارایی ڤاتیکان مردنی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكانی ڕاگه‌یاند.
هه‌مان ڕۆژ، ئەندریا ئارکانجیلی، پزیشکی تایبەتی پاپا فرا‌نسیسی ڕاپۆرتی پزیشکیی هۆی مردنی پاپای بڵاو کرده‌وه و تێیدا ئاماژەی به‌وه كرد، کاتژمێر 7:35 بەیانی بە کاتی ڤاتیکان، پاپا فرا‌نسیسی تەمەن 88 ساڵ، بەهۆی جەڵتەی مێشک و سستبوونی دڵ، گیانی سپارد.
دووشەممە 21ـی نیسانی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نووسیبووی: لەگەڵ مێلانیای خێزانی، بەشداریی له ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی پاپا فرانسیس لە ڕۆما دەکەن.