تەندروستیی عێراق: ژمارەی تووشبووان به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بۆ 26 كه‌س بەرز بووەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ده‌كات؛ هاوكات ژماره‌ی مردووانیش به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌م ساڵدا ئاشكرا ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 24ـی نیسانی 2025، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون بۆ 26 كه‌س له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌رز بووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌سێكی دیكه به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه له كه‌ركووك گیانی سپاردووه، به‌م شێوه‌یه له‌م ساڵدا چوار كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه مردوون.
چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، سەرچاوەیەک لەفەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند: هاووڵاتیەکی کەرکووک کە پیشەی قەساب بوو، بە تای خوێنبەربوون گیانی سپارد. گوتیشی، ئه‌و هاووڵاتییه ماوەیەکی زۆر لەژێر چاودێریی پزیشکدا بوو.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی كرده‌وه، هاووڵاتییەکە تەمەنی 52 ساڵان بوو و چەند نەخۆشیەکی درێژخایەنی هەبوو، لە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانی سپارد. ئەمەش سێیەمین حاڵەتی سپاردن بوو لە کەرکووک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە، لە ماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژدا.