به‌رگریی توركیا: له نزیكه‌وه چاودێریی ڕاده‌ستكردنی به‌نداوی تشرین به دیمه‌شق ده‌كه‌ین

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێك كه‌وتوون له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوه‌ندیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان.
پێنجشه‌ممه، 24ـی نیسانی 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویان كرده‌وه، له نزیكه‌وه چاودێریی ڕاده‌ستكردنی به‌نداوی تشرین ده‌كه‌ن له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده).
ئه‌و سه‌رچاوه توركییانه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێك كه‌وتوون ناوه‌ندیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له سووریا دابمه‌زرێنن.
سه‌رچاوه‌كان گوتووشیانه، هاوكارییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی سووریا سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له پێشه‌وه‌ی هه‌موویشیان ڕێكخراوی داعش.
پێنجشه‌ممه، 10ـی نیسانی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر به مێدیاكانی گوت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و حكوومه‌تی سووریا سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوی تشرین به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش ڕێك كه‌وتوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتووبووی، هه‌ردوولا ڕێك كه‌وتوون هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به ته‌واوه‌تی له ناوچه‌ی به‌نداوه‌كه بكشێنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوه‌كه بكه‌وێته ئه‌ستۆی هێزی ئاسایشیی گشتیی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی نوێی دیمه‌شق.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردبوو، ئه‌م ڕێككه‌وتنه به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه له 11ـی ئاداری ئه‌م ساڵدا واژۆیان كرد.