پێنتاگۆن بۆ یەکەم جار ژمارەی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر حووسییەکان ئاشکرا کرد

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به ژماره‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر حووسییه‌كان ده‌كات له ماوه‌ی زیاتر له مانگێكی ڕابردوودا؛ ده‌شڵێت، له‌م ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان خراوه‌ته خواره‌وه.
پێنجشه‌ممه، 24ـی نیسانی 2025، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی 750 هێرشی ئاسمانییان له‌وه‌ته‌ی 15ـی ئاداره‌وه كردووه‌ته سه‌ر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له شار و ناوچه جیاجیاكاندا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێنتاگۆن گوتووشیه‌تی، له‌و ماوه‌یه‌دا حه‌وت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان له جۆری (MQ-9 Reaper) له لایه‌ن چه‌كدارانی حووسی خراوه‌ته خواره‌وه.
سوپای ئه‌مه‌ریكا و پێنتاگۆن له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه ورده‌كارییان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ن، ئه‌و هێرشانه‌ی له سه‌رده‌می ئێسته‌ی تره‌مپدا بۆ سه‌ر حووسییه‌كان كراون، زۆر زیاترن له كۆی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له سه‌رده‌می جۆو بایدندا.