ترەمپ: ئێران دوو بژارده‌ی له به‌رده‌مدایه یه‌كێكیان زۆر خراپه

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، فشار ده‌خه‌نه سه‌ر ڕووسیا و ئۆكرانیا، هاوكات ناڕاسته‌وخۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌رۆكێكی پێش خۆی؛ ده‌شڵێت، دوو بژارده له به‌رده‌م ئه‌و وڵاته هه‌یه.
پێنجشه‌ممه، 24ـی نیسانی 2025، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، به‌م زووانه وه‌ڵامی پرسیاره‌كان له‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر ڕووسیا ده‌ده‌نه‌وه. گوتیشی، دڵخۆش نییه به هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر كیێڤ، هاوكات به پێویستیشی زانی به خێرایی كۆتایی به جه‌نگی ڕووسیا و ئۆكرانیا بهینرێت.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كرد، فشاری به‌هێز ده‌خه‌نه سه‌ر ڕووسیا بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ڕابگرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوی باش و جیددیان بڕیوه. هه‌روه‌ها گوتی: "پێم وانییه ڕووسیا له به‌رده‌م ڕێككه‌وتنی ئاشتیی كۆسپ بێت."
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئۆكرانیا له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا زۆرێك له خاكی هه‌رێمی كرێمای له ده‌ست دا و گێڕانه‌وه‌یشی زۆر زه‌حمه‌ته.
تره‌مپ ده‌شڵێت، له ڕۆما چاوی به ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكانی جیهان ده‌كه‌وێت له باره‌ی باجی گومرگییه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا تیشكی خسته سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی ئیبراهیمی و گوتی، زۆرێك له وڵاتان ده‌یانه‌وێت بچنه ناو ڕێككه‌وتنه‌كه و به‌م زووانه ئه‌م ڕێككه‌وتنانه به ئه‌نجام ده‌گه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ئێرانیشه‌وه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، دوو بژارده له به‌رده‌م ئه‌و وڵاته هه‌یه كه یه‌كێكیان زۆر خراپه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به جیددی كار له دۆسیه‌ی ئێران ده‌كه‌ن.