کۆنگرێسمانێک: شەرع بەرانبەر بە ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كراوه‌یه

ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكی گوتوویه‌تی، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا به‌رانبه‌ر به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ڕێككه‌وتننامه‌كانی ئیبراهیمی كراوه‌یه.
پێنجشه‌ممه، 24ـی نیسانی 2025، ڕۆژنامه‌ی "جیرۆزالیم پۆست"ـی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، مارلین ستۆتزمان، كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكی گوتوویه‌تی، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا به‌رانبه‌ر به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ڕێككه‌وتننامه‌كانی ئیبراهیمی كراوه‌یه به‌و مه‌رجه‌ی سووریا سه‌روه‌رییه‌كه‌ی و یه‌كڕیزییه‌كه‌ی وه‌كوو خۆی بمێنێته‌وه.
مارلین ستۆتزمان كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆنگرێس چاوی به شه‌رع كه‌وت، گوتووشیه‌تی، شه‌رع ترسی له دابه‌شبوونی سووریا هه‌یه بۆ سه‌ر چه‌ند هه‌رێمێك و نایه‌وێت ئه‌مه ڕوو بدات.
ستۆتزمان باسی له‌وه‌ش كردووه، شه‌رع به پێویستی زانیوه به‌ر له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دانوستان له باره‌ی "پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل له نزیك به‌رزاییه‌كانی جۆلان بكات."