ئایدن مەعرووف: سه‌رۆك بارزانی هەمیشە پارێزه‌ری مافی پێكهاته‌كان بووه‌

ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، سەرۆک بارزانی سیمبوڵی پارێزگاری بووە لە هەموو قۆناغەکان لە مافی پێکهاتەکان، کابینەی نۆیەمیش ئەم دەرفەتەی زیاتر کرد.

لە یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمان و دامەزراندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێکهاتە ئایینیی و نەتەوەییەکان دەرگای بەشداریکردنیان لە پرۆسەی سیاسیدا بۆ واڵا کرا، قۆناغ بە قۆناغ لە هەرێم بوونە خاوەنی کورسی پەرلەمانیی و پۆستی باڵا و وەزارەتیان لە کابینەکانی حکوومەتدا وەرگرت. ئێستا پێکهاتەکان لە دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان پۆستی باڵا و بەرپرسیارەتیی و بەشدارییەکی کاریگەریان هەیە.

ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: پێکهاتەکان بەشدارییەکی کارایان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەت هەرێمی کوردستان هەبوو، گرنگییەکی زۆر بە ڕۆڵیان دەدرا.

لەبارەی سەرۆک بارزانییەوە، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، گوتی: "سه‌رۆك بارزانی هەمیشە پارێزه‌ری مافی پێكهاته‌كان بووه‌، هەروەها بەڕێزیان سیمبوڵی پێکەوەژیانە".

هەرچەندە لە ڕابردوودا و لەسەر داواکاری سەرکردایەتیی سیاسی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت سەرۆک بارزانی 11 کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان دانرابوو، بەڵام بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ئەو مافەیان لێ وەرگیرایەوە. 

ئەندامانی پێشووی پەرلەمانی کوردستانیش کە لە پێکهاتە جیاوازەکانن ئاشکرای دەکەن، ئەگەر هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی نەبوایە ئەو مافەیان بە تەواویی لێ دەسەنرایەوە.

پێکهاتەکان بە پێداگری سەرۆک بارزانی 5 کورسی کۆتایان لە پەرلەمانی کوردستان  بۆ گەڕایەوە، لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دوو وەزارەتیان پێ درا.

لە سێکتەری خوێندنیشدا خوێندن بە زمانی خۆیانە، بەپێی یاسای ژمارە 5 کە بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە مافەکانیایان پارێزراوە. 

 
Fly Erbil Advertisment