پیت هێگست پۆستەکەی جێدەهێڵێت

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پیت هێگست، وەزیری بەرگری پۆستەکەی جێدەهێڵێت، ئەمەش لەدواین پێشهاتە لە نێو پنتاگۆندا دروست بووە.

ئەو بەرپرسە دەڵێت: جۆ کاسپەر، وەک کارمەندێکی تایبەتی حکوومەت بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی دۆناڵد ترەمپ و پڕۆژەی تایبەت لە وەزارەتی بەرگریی بەڕێوەدەبات.

هەفتەی ڕابردوو سێ بەرپرسی باڵا لە پنتاگۆن لە کارەکانیان دوورخرانەوە لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەیەکی دزەپێکراوی دوای ڕاپۆرتەکانی پێکدادان لەنێوان ئەوان و کاسپەردا بڵاوکرایەوە.

ڕاوێژکارانی پێشووی دارێن سێلنیک و دان کالدوێڵ و کۆڵین کارۆل، ڕۆژی یەکشەممە لێدوانیان دا و گوتیان: بەرپرسانی پنتاگۆن بە هێرشی بێ بنەما ناوبانگیان لەکەدار کردوون.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە، جۆن ئولیۆت، گوتەبێژی پێشووی پێنتاگۆن بۆچوونێکی توندی بڵاوکردەوە باسی لەوە کرد لەناو پنتاگۆن ئاژاوەیەکی تەواو هەیە.

ئولیۆت نووسیویەتی، دۆناڵد ترەمپی، سەرۆک خووی لێپرسینەوە لە ستافە باڵاکانی هەیە. بۆیە سەختە چاوەڕێی ئەوە بکەیت، پیت هێگست، وەزیری بەرگریی بۆ ماوەیەکی زۆر لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.

ڕۆژی دووشەممە، ترەمپ پشتگیری خۆی بۆ وەزیری بەرگریی دەربڕی و ڕایگەیاند، هێگسێت کاری گەورە دەکات و ئەو ڕاپۆرتانەی بە تەنیا هەواڵی ساختەن.

یەکەم گێژداو وەزیری بەرگریی تێدابوو، بریتی بوو لە هاوبەشکردنی زانیارییە هەستیارەکانی لەسەر خزمەتگوزاری نامە ناردنی سیگناڵ لە 15ـی ئاداردا لە گفتوگۆیەکدا کە ڕۆژنامەنووسێکی گۆڤاری زە ئەتڵەنتیک لەخۆگرتبوو، وادیارە بە هەڵە لە چاتەکەدا هاتبوو.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment