دوو پاڵه‌وانه‌كه گه‌ڕانه‌وه ئه‌مه‌ریكا
ئه‌ركه مێژووییه‌كه‌یان ته‌واو كرد

K24 – مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
دوای گه‌شتێكی دوو مانگی بۆ بۆشایی ئاسمان، هه‌ردوو كه‌شتیوانی ئه‌مه‌ریكی - ناسا، له ناو كه‌پسوولی دراگۆنی ره‌ش و سپی كه له‌شێوه‌ی گوللـه تۆپێك له‌سه‌ر لووتكه‌ی مووشه‌كی فالكۆن-9 كه ره‌وانه‌ی خولگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی كرا، دوانیوه‌ڕۆی 2ی ئاب له كه‌نداوی مه‌كسیك له‌لایه‌ن ناساوه وه‌رگیرانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زه‌وی.
به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن هه‌ریه‌ك له (دۆگ هیرلی و بۆب بهنگن) له ئاژانسی ناسا بوونه نوێنه‌رێكی سه‌لامه‌ت بۆ ئه‌ركێكی مێژوویی كه دوو مانگی خایاند.
ناردنی كه‌شتی ئاسمانی دروستكراوی كۆمپانیا SpaceX ی تایبه‌تی زانای ئه‌مه‌ریكی(ئیلۆن مسك) به دوو سه‌رنشینه‌وه، له رۆژی 30ی ئایاری 2020، بووه یه‌كێكی دیكه له رۆژه مێژووییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ناردنی كه‌شتی SpaceX سه‌رده‌مێكی نوێی كه‌شتی ئاسمانی-یه بۆ بۆشایی ئاسمان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌دوای 11 ساڵ، جارێكی دیكه بۆ خولگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی.
هه‌ریه‌ك له‌سه‌رنشینه‌كانی (هیرلی و بهنگن)، گه‌شته‌كه‌یان بۆ ئاسمان كرد له ناو كه‌بسولی دراگۆن. گه‌شته‌كه‌ش له هه‌مان پێگه‌ی رۆیشتنی تیمی ئه‌پۆلۆ-ه‌وه بوو كه نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر چوونه سه‌ر مانگ.
له‌دوای گه‌ڕانه‌وه و كه‌وتنی كه‌پسوله‌كه له رێگه‌ی چوار په‌ڕه‌شووته‌وه بۆ ناو ده‌ریا، له رێگه‌ی چه‌ند یه‌ختێك و پاپۆرێكی گه‌و‌ره‌وه كه‌پسوله‌كه هه‌ڵگیرایه‌وه و هه‌ردوو كه‌شتیوانه‌كه‌ی لێده‌رهێنراو به هه‌لیكۆپته‌رێك گه‌یه‌نرایه بنكه‌ی بنساكولای ده‌ریایی - ئاسمانی. له‌وێ له‌لایه‌ن فرۆكه‌یه‌كی سه‌ر به ناسا-وه پێشوازیان لێكرا و گه‌یه‌نرانه سه‌نته‌ری جۆنسۆن-ی گه‌ردوونی له هیوستن، كه بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گه‌شتی ئاسمانی سه‌ر به ناسا-یه.
جیك بریدنشتاین به‌رێوه‌به‌ری ناسا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا سه‌ركه‌وتنی گه‌شتی كه‌شتیی SpaceX راگه‌یاند. هه‌رچه‌نده دووروبه‌ری كه‌نداوه‌كه به هێزێكی ده‌ریایی ته‌نرا بوو، به‌ڵام بریدنشتاین وتی: "دوای كه‌وتنه‌وه‌ی كه‌پسوله‌كه ئه‌م هێزانه راسته‌وخۆ گه‌یشتوون بۆ وه‌ستاندنی جووڵه‌ی هاتووچۆی ناو كه‌نداوه‌كه".
ئه‌ركه گه‌وره‌كه له‌وه‌دابوو ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدا، به‌ناو نه‌خۆشی كۆڤید-19 تێپه‌ڕ ده‌بوو، كه ژماره‌ی مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه زیاتر له 105 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاد.
SpaceX بووه یه‌كه‌مین كۆمپانیای تایبه‌ت كه كه‌شتی ئاسمانی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی بكات.
(ئیلۆن مه‌سك) خاوه‌نی پرۆژه‌كه و هه‌روه‌ها پشتیوان و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا-ی كاره‌بایی، هه‌روه‌ك چۆن دوای ده‌رچوونی كه‌شتییه‌كه به‌ره‌و ئاسمان كه دڵی له ناو قه‌فه‌زی سنگیدا له‌وپه‌ڕی لێداندا بوو، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رنشینه‌كاتیشدا دوانیوه‌ڕۆی 2ی ئاب له‌وپه‌ڕی گه‌شكه‌یی و خۆشی‌دا بوو.
ساڵی 2011 كه‌شتی ئاسمانی رووسی به پاڵپشتی ئاژانسی ناسا دوو كه‌شتیوانی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكایان له كازاخستانه‌وه گه‌شت پێكرد به‌ره‌و وێستگه‌ی ئاسمانی، به‌ڵام جیاوازی ئه‌م جاره له‌وه‌دایه كه كه‌شتییه‌كه ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ناسا، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ناسا ئه‌ركی دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێی چنگكه‌وتووه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی SpaceX و بۆینگ كه تێچووه‌كه‌ی 7 ملیار دۆلار ده‌بێت.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ناسا گه‌شتێكی دیكه‌ی سه‌ر به دراگۆن-ی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌ركێكی گرنگتر كه هه‌ڵگری چوار كه‌شتیوانی دیكه‌یه، ئه‌وانیش كه‌شتیوانی گه‌ردوونی ناسا ڤیكتۆر گلۆڤه‌ر و مایكل هوینز و شانون وۆكه‌ر و كه‌شتیوانی فه‌زایی ژاپۆنی سویش لۆگۆتش.
هه‌روه‌ها SpaceX پلانی داناوه كه دوو كه‌شتی دیكه‌ی ئاسمانی بنێرێته ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی به‌ناوی Hurley و Behnken له به‌هاری 2021 كه هه‌ریه‌ك له میگان و ماك ئارسه‌ر خێزانی بۆب بیهنگن و شاین كیمبرۆ له ناسا و ئه‌كهیكۆ هۆشید له ئاژانسی گه‌ردوونی ژاپۆن و تۆماس بیكسیت له ئاژانسی گه‌ردوونی ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها ئاژانسی ناسا پلانی داناوه كه دوو كاری گه‌وره بكات له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا: گه‌شتێكی ئاسمانی دیكه بۆ سه‌ر مانگ، هه‌روه‌ها گه‌شتی مه‌ریخ له‌ساڵی 2030.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)