لە هەولێر فیستیڤاڵێکی کاری دەستی و خواردنی کوردەواری بەڕێوە دەچێت

لە هەولێری پایتەخت لە بەردەم پارکی شانەدەر فیستیڤاڵێکی کاری دەستی و خواردنی کوردەواری بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ هەینی، 25ـی نیسانی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانیدا هەڵدەستین بە کردنەوەی هەفتە فیستیڤاڵێکی وەرزی بەهارە بۆ کەسانی بەهرەمەند و شارەزا لە بواری نەخش و نیگار و کاری دەستی و خواردنی کوردەواری و هەروەها نمایشکردنی بابەتی هەمەجۆر لە بەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر.
ڕاشیگەیاند "بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداری هاووڵاتیانی شارە خۆشەویستەکەمان دەکەینەوە هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریی کردنی هەیە، دەتوانێت ڕۆژی یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025، سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکات، کە بڕیار وایه فیستیڤاڵەکە لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 2ـی ئایاری 2025، ساز بکرێت."