کێبڵەکانی هێلی شەمەندەفەری بەرلین دزران

بەشێکی هێلی شەمەندەفەری ناوخۆی شاری بەرلینی ئەڵمانیا، بەهۆی دزینی کێبڵەوە بە تەواوی وەستاوەو، هەندێک لە هێڵەکانیش کێشەیان تێکەوتووە. 

گوتەبێژی هێڵی گواستنەوەی ئاسنینی بەرلین ڕایدەگەیەنێت: کێبڵی هێڵەکانیان لە بەرلین دزراون، بۆیە شەمەندەفەرەکانیان هەندێکیان وەستاون و هەندێکیشیان بەشێوەکی سنوردار کاردەکەن، ئەو گەتەبێژە دەشڵێت: دیار نیە کەی بە تەواوی هێلەکان چاکدەکرێنەوە. 

گوتەبێژی پۆلیسی بەرلین بە کەناڵی ئاڕ بێ بێی ڕاگەیاندووە، ئەوە جاری یەکەم نیە کێبڵی هێلی ئاسنینی شەمەندەفەر لە بەرلین دەدزرێت و بەشێک لە کێبڵەکان دزراون و بەشێکیشیان زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش کێشەیەکی زۆر بۆ هێلەکانی گواستنەوەی شەمەندەفەرو سەرنشینان دروست دەکات. 

پۆلیس دەڵێت: تاوانباران ئەو کێبڵانەی دەیدزن، ناوەڕۆکی کێبڵەکان بە سفر دەفرۆشنەوە.