کەشناسیی : نمە باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: پێشبینی نمە بارانێکی کەم دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، 25ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک تۆزوخۆڵ لە کەشدا، هەروەها پێشبینی نمە بارانێکی کەم دەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکان.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: لە دوای نیوەڕۆی سبەی شەممەوە نمە بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت و دواتر ڕێژەیی دابارین زیاد دەکات بەتایبەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕاپەڕین.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی.