کرێملن: پوتن و ویتکۆف ئەگەری دانوستانی ڕاستەوخۆی ڕووسیا و ئۆکرانیایان تاوتوێ کرد

سه‌رۆكی ڕووسیا و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبوونه‌وه؛ هاوكات كرێملن ئاماژه به‌وه ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا كراوه.
هه‌ینی، 25ـی نیسانی 2025، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا (كرێملن) ڕایگه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیا و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پوتین و ویتكۆف له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا تاوتوێی ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی ڕاسته‌وخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیایان كردووه.
كرێملن باسی له‌وه‌ش كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ لێكنزیكردنه‌وه‌ی بۆچوونی نێوان هه‌ردوولا بوو سه‌باره‌ت به پرسی ئۆكرانیا و پرسه‌كانی دیكه.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا (كرێملن) ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان پوتن و ویتكۆف سێ كاتژمێری خایاندووه.
هەینی 11ـی نیسانی 2025، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە سەنت پیتەرسبورگ پێشوازیی لە سیڤ ویتکۆف .
کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ڕووسیا و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ تایبەت بوو بە پرۆسەی ئاشتی لە ئۆکرانیا و گەیاندنی پەیامی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕووسیا بۆ ئەوەی پەلە لە ڕاگرتنی شەڕی سێ ساڵە بکەن. هەروەها باسیان لە کۆبوونەوەی داهاتووی سەرۆکی ڕووسیا و ئەمەریکاش کردبوو.
هەروەها میدیا ڕووسیاکان بڵاویان کردەوە کۆبوونەوەکە سەرۆکی ڕووسیا و نێردەی ترەمپ چوار کاتژمێری خەیاند.