نوێنەری ئێران لە UN: ئەمەریکا لە داگیرکارییەکانی ئیسرائیل لە سووریا بەرپرسیارە
نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له پاراستنی خاكی سووریا ده‌كاته‌وه و به پێویستیشی ده‌زانێت هێزه بیانییه‌كانی خاكی ئه‌و وڵاته به‌جێبهێڵن.
هه‌ینی، 25ـی نیسانی 2025، ئه‌میر سه‌عید عیرفانی، نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له گوته‌یه‌كدا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیی تایبه‌ت به سووریا ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل له خاكی سووریا داگیركاریی ده‌كات.
نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكات ئه‌مه‌ریكای به‌رپرسیار كرد له هێرشه‌كانی ئیسرائیل له سووریا.
عیرفانی جه‌ختیشی كرده‌وه، تاوه‌كوو ئێستا ملیۆنان هاووڵاتیی سووری ئاواره‌ن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌میر سه‌عید عیرفانی نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌یشی له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سووریا ده‌ربڕی و به پێویستی زانی ئه‌و سزایانه كۆتاییان پێ بهێنرێت.