کۆمیسیۆن: نزیکەی ملیۆنێک دەنگدەر زانیارییەکانیان نوێ کردووەتەوە

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران به‌رده‌وامه و تا ئێسته نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س تۆماره‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.
هه‌ینی، 25ـی نیسانی 2025، عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كاندا كه 1079 ناوه‌ندن، به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ هه‌ینیش ده‌وام كراوه.
عیماد جه‌میل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تیمه‌كانیان ڕۆژانه له بنكه‌كان له كاتژمێر 8 به‌یانی بۆ 5ـی ئێواره ته‌نانه‌ت له ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه و ڕۆژانی پشووی فه‌رمیش ده‌وام ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه، تاوه‌كوو كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نزیكه‌ی 890 هه‌زار ده‌نگده‌ر تۆماره‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.
چوارشه‌ممه، 23ـی نیسانی 2025، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، له پێناو پاراستنی مافی ده‌نگده‌ران و ده‌سته‌به‌ریی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی بۆ مانگێك دا.
16ـی نیسانی 2025، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، تاوەکوو ڕۆژی 15ـی نیسان، زیاتر لە 540 هەزار کەس تۆماری بایۆمەتری خۆیان لە بنکەکانی کۆمسیۆن لەسەرتاسەری عیراق نوێ کردوەتەوە، گوتیشی: ژمارەی بنکەکان 1079 بنکەیە.
چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.
هاوكات جومانە غەلای، بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەیە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لەو وادەیەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاری کراوە، بەڕێوە ببات.