تووشبوويهكی دیكەی كۆرۆنا لە دهۆك گیانی لەدەستدا
تەمەنی 72 ساڵە و خەڵكی قەزای ئاكرێیە
K24 - دهۆك:
ئەمڕۆ تووشبوویهكی دیكەی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دهۆك بەهۆی پەتاكە گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی دهۆك رایگەیاند، ئەو كەسەی بەهۆی پەتای كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، تەمەنی 72 ساڵە و شەوی رابردوو لە قەزای "ئاكرێ"ـوە بەهۆی تووشبوونی بە پەتاكە گوازرابووەوە بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا لە دهۆك.
لە راگەیەندراوەكەدا بەڕێوبەرایەتی تەندروستی دهۆك داوای لە هاووڵاتیان كرد، پابەندی رێكار و رێنماییە تەندروستییەكان بن.
H.B