تووشبوويه‌كی دیكەی كۆرۆنا لە دهۆك گیانی لەدەستدا

تەمەنی 72 ساڵە و خەڵكی قەزای ئاكرێیە

K24 - دهۆك:

ئەمڕۆ تووشبوویه‌كی دیكەی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دهۆك بەهۆی پەتاكە گیانی لەدەستدا.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی دهۆك رایگەیاند، ئەو كەسەی بەهۆی پەتای كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، تەمەنی 72 ساڵە و شەوی رابردوو لە قەزای "ئاكرێ"ـوە بەهۆی تووشبوونی بە پەتاكە گوازرابووەوە بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا لە دهۆك.

لە راگەیەندراوەكەدا بەڕێوبەرایەتی تەندروستی دهۆك داوای لە هاووڵاتیان كرد، پابەندی رێكار و رێنماییە تەندروستییەكان بن.

ئاماری تایبه‌ت به‌ ره‌وشی كۆرۆنا له‌ سنووری پارێزگای دهۆك
ئاماری تایبه‌ت به‌ ره‌وشی كۆرۆنا له‌ سنووری پارێزگای دهۆك

H.B