کەرکووک.. کەسێکی دیکە بەهۆی نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی له‌ده‌ست دا

نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات،كارمه‌ندێكی به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی په‌تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ست داوه.
شه‌ممه، 26ـی نیسانی 2025، نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری كه‌ركووك ڕایگه‌یاند، فه‌رمانبه‌رێكی نه‌خۆشخانه‌كه له به‌شی تاقیگه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له میانی كاركردن له به‌شه‌كه‌ی، تووشی نه‌خۆشی په‌تای خوێنبه‌ربوون بوو و ئه‌مڕۆیش گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌مه دووه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانه له‌نێو فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستیی كه‌ركووك.
پێنجشه‌ممه، 24ـی نیسانی 2025، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له عێراق بۆ 26 كه‌س له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌رز بووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌سێكی دیكه به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه له كه‌ركووك گیانی له‌ده‌ست داوه، به‌م شێوه‌یه له‌م ساڵدا چوار كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام به مردنی تووشبووه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ژماره‌یان گه‌یشته پێنج كه‌س.
چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، سەرچاوەیەک لەفەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند: هاووڵاتیەکی کەرکووک کە پیشەی قەساب بوو، بە تای خوێنبەربوون گیانی له‌ده‌ست دا. گوتیشی، ئه‌و هاووڵاتییه ماوەیەکی زۆر لەژێر چاودێریی پزیشکدا بوو.
ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی كردبووه‌وه، هاووڵاتییەکە تەمەنی 52 ساڵان بوو و چەند نەخۆشیەکی درێژخایەنی هەبوو، لە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانی له‌ده‌ست دا. ئەمەش سێیەمین حاڵەتی گیانله‌ده‌ستدان بوو لە کەرکووک بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە، لە ماوەی کەمتر لە 10 ڕۆژدا.