کۆمیسیۆن: دروشمی هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كان بۆ هەڵبژاردن نابێت تائیفی بێت
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به ژماره‌ی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات، كه تا ئێستا خۆیان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو تۆمار كردووه.
شه‌ممه، 26ـی نیسانی 2025، عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، تاوه‌كوو ئه‌مڕۆ، زیاتر له 70 پارت و هاوپه‌یمانیی سیاسی بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو خۆیان له كۆمیسیۆن تۆمار كردووه.
عیماد جه‌میل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، 60 هاوپه‌یمانیی سیاسیی پێشتر له كۆمیسیۆن خۆیان تۆمار كردووه و له ئه‌گه‌ر زیادبوون یاخود كشانه‌وه‌ی هه‌ر پارتێك له‌نێویاندا، ده‌توانن زانیارییه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندن له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، دروشمی هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كان نابێت تائیفی بێت، به‌ڵكوو ده‌بیت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی كۆمیسیۆن بگونجێت.
چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بە ماڵپەری کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەیە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لەو وادەیەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاریکراوە، بەڕێوە ببات.
ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممە، 08-04-2025، هاوپەیمانیی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا جەختی لەوە کردەوە "پێویستە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵە، بەڕێوە بچێت."
