بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 4.9 پلە، باکووری کوردستانی هەژاند

دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد)، بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 4.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر و ناوەندیی بومەلەرزەکەی لە خارپێت لە شارۆچکەی سیڤریجە ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی ئیدارەی ئەو وڵاتە لە ماڵپەڕەکەیدا بڵاوی کردووەتەوە، بوومەلەرزەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو بە قوڵایی 11.31 کیلۆمەتر ڕووی داوە و هەروەها لە پارێزگاکانی مەلاتیا و ئەدیامان هەستی پێ کراوە.
ئاژانسی ئافاد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلە ناوچەی سیڤریچەی سەر بە پارێزگای ئێلازیگی گرتەوە، هەروەها لەلایەن دانیشتوانی پارێزگای مالاتیا هەستی پێکراوە، تا ئێستا هیچ زیانێکیش ئاشکرا نەکراوە."
چوارشەممەی ڕابردوو، 47 بوومەلەرزە لە ئیستانبوڵ لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا لە ماوەی سێ کاتژمێردا ڕوویان دا، بەهێزترینیان بە گوڕی 6.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر بوو.