وێستگهیهكی دیكهی بهرههمهێنانی وزهی ئێران ئاگری تێبهربوو
زنجیرهیهك رووداوی ئاگركهوتنهوه بوونهته مۆتهكهی وێستگهكانی وزه

K24 - ھەولێر:
ئاژانسی ھەواڵی "ئیرنا"ی ئێرانی، ئەمڕۆ سێشەممە، بڵاویكردهوه، لە پارێزگای سمنان، لە رۆژھەڵاتی تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە، ئاگرێكی گەورە لە وێستگەیەكی بەرھەمھێنانی وزە كەوتەوە.
سەعید ئسماعیلپوور، بەڕێوبەری فەرمانگەی ئاگركوژێنەوە لە پارێزگای سمنان گووتی: ئاگرێكی فراوان لە وێستگەی "شەھید باكری" كەوتەوە.
ئیسماعیلپوور گووتیشی: 20 ئاگركوژێنەر لە 5 وێستگەی ئاگركوژێنهوە، دوای چەند كاتژمێرێك لە ھەڵگیرسانی ئاگرەكە، توانیان ئاگرەكە خامۆش بكەن.
ئاماژەشیكرد، لێكۆڵینهوه بۆ هۆكاری ههڵگیرسانی ئاگرهكه دهستیپێكردووه، بەڵام ئاماژە سەرەتاییەكان وا پیشان دەدهن، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بووەتە ھۆی رژانی كەرەستەی كڵپهسەندوو لە كۆگایەكی 20 ملیۆن لیتریدا، كە بووەتە ھۆی ھەڵگیرسانی ئاگرەكە.
ئیسماعیلپوور جەختیكردەوە، لە رووداوەكەدا كەس گیانی لە دەستنەداوە و كەسیش بریندار نەبووە.
ماوەی دوو مانگە رووداوی تەقینەوە و ئاگركەوتنەوە لە ئێراندا بەشێوەیەكی ناسروشتی زیادیكردووە، بە تایبەتی بەشێك لەو ئاگركەوتنەوە و تەقینەوانە لە بنەكەی ئەتۆمی و ناوچەكانی درووستكردنی چەك و تەقهمەنی و پێداویستییەكانی سەربازی روویانداوە، كە لای زۆر لە چاودێران مەزندەی دەستی دەرەكیی لێدەكرێت، بەڵام تا ئێستا ئێران بە رهسمی ھیچ لایەنێكی دەرەكیی تاوانبار نەكردووە و ھۆكاری رووداوەكانیش بۆ هۆكاری سرووشتی دهگهڕێنێتهوه.
سهرچاوه: ئیرنا
وهرگێڕان: م.ئ