ئەمەریکا تاوتوێی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور دەکات
دوای چەندان ساڵ، جارێکی دیکە ئەمەریکا تاوتوێی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور دەکات.
پێگەی ئاکسیۆس لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکییەوە ئاشکرای کردووە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا تاوتوێی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی لەگەل کۆریای باکوور دەکات.
بەگوێرەی ئەو بەرپرسانەی ئەمەریکا، دۆخی جیهانی گۆڕانی زۆری بەسەردا هاتووە، کۆشکی سپی تەنانەت ئامادەیە لەگەڵ کۆریای باکوور دانوستانی ڕاستەوخۆ بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەفتەی ڕابردوو باڵیۆزی سوید لە کۆریای باکوور، سەردانی واشنتنی کردووە بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەمەریکا و کۆریای باکوور.
پێشتر و لە ئیدارەی یەکەمی ترەمپ، ناوبراو لەگەڵ کیم جۆن ئون، ڕێبەری کۆریای باکوور چەندان جار کۆ بووەوە.