ڤیدیۆ.. ساتى تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەیرووت
دوای بەرزبوونەوەی دوكەڵ تەقینەوەی دووەم بەشێوەی ئاسۆیی رووبەرێكی فراوانی داگرت
K24- هەولێر:
لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لە یەكێك لە كامێراكان لە سەر یەكێك لە باڵەخانەكانی شاری بەیرووت تۆماركراوە. لە میدیاكانی لوبنان بڵاوكراوەتەوە، ساتی تەقینەوە بەهێزەكەی ئەمڕۆی پایتەختی ئەو وڵاتە پیشان دەدات، كە دوای بەرزبوونەوەی دووكەڵ لەو شوێنەی تەقینەوەكە تێیدا روویداوە، دووبارە تەقینەوەیەكی دیكە روو دەدات بە شێوەیەكی ئاسۆیی رووبەرێكی فراوانی دەوروبەری دادەگرێت.
هەرچەند تا ئێستا هۆكارەكە نازانرێت، بەڵام لە ڤیدیۆكەدا دیارە، كە جۆری تەقینەوەكە زیاتر لە ئەتۆم دەچێت.
H.B