وەزارەتی پەروەردە لە بارەی تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان بڕیاری دا
هەر قوتابیەك هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت لە كاتێكی دیكە تاقیكردنەوەكەی بۆ دووبارە دەكرێتەوە

K24- هەولێر:
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و ژمارهیهك بڕیاری دهركرد. دوای كۆبوونەوەكە لە راگەیەندراوێكدا بڕیارەكانی خستەڕوو، بڕیارەكانیش بریتین لە:
یەكەم: تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە 4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی و قۆناغە ناكۆتاكانی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی لە كاتی خۆیدا لە رێكەوتی 9ی ئەم مانگە بە رێكاری تەندروستییەوە ئەنجام دەدرێن.
دووەم: هەر قوتابییەك هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت بە مەرجێك حاڵەتەكە بە راپۆرتی پزیشكی پشتڕاست كرابێتەوە، لە كاتێكی دیكەدا بەر دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن تاقیكردنەوەكەی بۆ دووبارە دەكرێتەوە.
دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە:
