پوتن سێ ڕۆژ ئاگربەستی ڕاگەیاند
ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی نیسانی 2025، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ئاگربەستی ڕاگەیاند.
کۆشکی کرێملن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرۆکی ڕووسیا بڕیاری دا بەبۆنەی ئاهەنگی ڕۆژی سەرکەوتن لە جەنگی دووەمی جیهانی، لە ڕۆژی 8 تا 11ـی ئایاری داهاتوو، شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا ڕابگرێت
ئاماژەی بەوەش کرد، ڕووسیا پێی وایە کە ئۆکرانیا دەبێ پابەندی ئاگربەسەتەکە بێت، ئەگەر بێت و ئاگربەستەکە پێشێل بکات، وەڵامی گونجاویان دەدەنەوە.
ڕوونیشی کردەو "مۆسکۆ ئامادەیە دانوستانەکانی ئاشتی بەبێ مەرجی پێشوەختە بکات بۆ نەهێشتنی قەیرانەکان و پەیوەندی بنیاتنەر لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان."