ئیسرائیل و حزبوڵڵا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی تەقینەوەکانی لوبنان راگەیاند
تەقینەوەکان سەدان برینداری لێکەوتووەتەوە

K24 - هەولێر:
حکومەتی ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی رەتیانكردهوه دەستیان لە تەقینەوەکانی ئهمڕۆی بەیرووتی پایتەختی لوبنان هەبێت، کە بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی لانی کەم 10 کەس و برینداربوونی سەدانی دیکەش.
حەمەد حەسەن، وەزیری تەندروستی لوبنان بە میدیاکانی لوبنانی راگەیاند، کەشتییەکی پڕ لە تەقەمەنی لە بەندەرێکی بەیرووت تەقیوهتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکرد.
پێشتر وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، حزبوڵڵای بەوە تۆمەتبارکردبوو، بەندەری بەیرووت بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بەکاردەهێنێت.
تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکان بە فەرمی ئاشکرا نەکراون و مردنی بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکانیان لە زیادبووندایە.
سهرچاوه: RT
هـ.ج