سوپای سووریا هێزی زیاتری گەیاندە بەنداوی تشرین

سوپای حكوومه‌تی سووریا هێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین ده‌كات و چه‌ند خاڵیكی سه‌ربازیی دروست ده‌كات به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی به‌نداوه‌كه.
دووشه‌ممه، 28ـی نیسانی 2025، سه‌رچاوه‌كان له حكوومه‌تی سووریا بڵاویان كرده‌وه، سوپای ئه‌و وڵاته هێزی زیاتری ڕه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، هێزه‌كانی سوپای حكوومهیت سووریا له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به ناوچه‌كه، چه‌ند خاڵێكیان داناوه به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی به‌نداوه‌كه.
ئه‌و سه‌رچاوانه گوتووشیانه، هێزه‌كانی سوپای سووریا چوونه‌ته خاڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه له گوندی قه‌لقه‌ل كه حه‌وت كیلۆمه‌تر له به‌نداوه‌كه دووره و پێشتر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات تێیدا جێگیر بوون.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ بڵاو كرایه‌وه، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری به‌نداوه‌كه‌یان بۆردومان كردووه كه له ئه‌نجامدا ده‌نگی ته‌قینه‌وه له ڕۆژئاوای به‌نداوه‌كه بیستراوه.
پێنجشه‌ممه، 10ـی نیسانی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر به مێدیاكانی گوت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و حكوومه‌تی سووریا سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوی تشرین به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش ڕێك كه‌وتوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتووبووی، هه‌ردوولا ڕێك كه‌وتوون هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به ته‌واوه‌تی له ناوچه‌ی به‌نداوه‌كه بكشێنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوه‌كه بكه‌وێته ئه‌ستۆی هێزی ئاسایشیی گشتیی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی نوێی دیمه‌شق.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردبوو، ئه‌م ڕێككه‌وتنه به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه له 11ـی ئاداری ئه‌م ساڵدا واژۆیان كرد.
پێنجشه‌ممه، 24ـی نیسانی 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویان كرده‌وه، له نزیكه‌وه چاودێریی ڕاده‌ستكردنی به‌نداوی تشرین ده‌كه‌ن له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده).
ئه‌و سه‌رچاوه توركییانه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردبوو، له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێك كه‌وتوون ناوه‌ندیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له سووریا دابمه‌زرێنن.