ڕوانگەی سووری: گۆڕی حافز ئەسەد هەڵدراوەتەوە و ڕووفاتەکەی بۆ شوێنێکی نادیار بردراوە

ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات، چه‌ند چه‌كدارێك گۆڕی سه‌رۆكی پێشووتری سووریایان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ڕووفاته‌كه‌یان بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.
دووشه‌ممه، 28ـی نیسانی 2025، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، چه‌ند چه‌كدارێك گۆڕی حافز ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشووتری سووریایان له شاری قه‌رداحه له پارێزگای لازقییه هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ڕووفاته‌كه‌یان بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ گوتووشیه‌تی، چه‌كداره‌كان چه‌ند جارێك ئه‌م هه‌وڵه‌یان داوه و به چه‌ند قۆناغێك هه‌وڵه‌كه‌یان به ئه‌نجام گه‌یاندووه و دواجار ته‌واوی گۆڕه‌كه‌یان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و پارچه‌كانی ڕووفاته‌كه‌یان بردووه.
له لای خۆیانه‌وه چالاكوانان وێنه‌ی گۆڕه‌كه‌ی حافز ئه‌سه‌دیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و ڕووفاته‌كه‌یان بردووه.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی ئه‌سه‌د و بردنی ڕووفاته‌كه‌ی، دوای ئه‌وه دێت چه‌كداره‌كان له دوای كه‌وتنی ڕژێمی ئه‌سه‌د و هه‌ڵاتنی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا له 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024 بۆ ڕووسیا، ئاگریان له گڵكۆكه‌ی به‌ردابوو.