پۆلیسی هەولێر قاقێ دەستگیرکرد

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: تۆمەتبارێکیان دەستگیکردووە کاری دزینی ماتۆڕسکیلی هاووڵاتییان و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی نیسانی 2025، بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، دوای ئەوەی چەندین سکاڵا لە نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان تۆمار کراون، پاش لێکۆڵینەوەی پۆلیس، توانیویانە تۆمەتبارێک بەناوی (أ م ح) دەستگیربکەن.

پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کردووە، ئەو تۆمەتبارە  چەندین ماتۆڕسکیلی دزیوە، هاوکات بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریشە، سەرباری ئەوە تەقەی کردووە، تۆمەتبارەکە بە نازناوی (قاقێ) خۆی ناساندووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو تۆمەتبارە لەکاتی دەستگیرکردنیدا چەکی بێ مۆڵەتی لەلابووە، بۆ ئەوەی هەرکاتێک لەگەڵ خاوەن ماڵ یاخود پۆلیس بگەنە یەک، ڕووبەڕوویان ببێتەوە، بەڵام بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی هەولێر دەستگیر کرا و ڕادەستی دادگا کرا.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment