پەکین: لەبەر باجەکانی ئەمەریکا، فڕۆکە بۆینگەکان وەرناگرین

وەزارەتی بازرگانی چین، ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی نیسانی 2025، ڕایگەیاند، ئەو باجانەی لە لایەن واشنتنەوە سەپێنراون، بەرپرسن لە بڕیارێکی پەکین بۆ وەرنەگرتنی ژمارەیەک فڕۆکەی بۆینگ، کە پێشتر چین لە ئەمەریکای کڕیبوو.

گوتەبێژی وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "ئەم باجە زیادانە، سەقامگیریی زنجیرەی پیشەسازی و هاوردەی جیهانی بە شێوەیەکی ترسناک تێک داوە،  کە بووەتە هۆی ئەوەی بازاڕی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتیی بشڵەژێت  و ڕێگریی لە زۆرێک لە کۆمپانیاکان کردووە، نەتوانن بە شێوەیەکی ئاسایی کار بکەن.

 

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment