ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەیرووت گەیشتە نزیکەی 100 کەس

زیاتر لە چوار هەزار کەسیش بریندار بوون

K24 - هەولێر

لە ئەنجامی تەقینەوە گەورەکەی دوێنێی بەندەری بەیرووت، نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش بریندارن.

حەمەد حەسەن، وەزیری تەندروستیی لوبنان رایگەیاند ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی بەیرووت گەیشتە 78 کوژراو و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش بریندار بوون، لەهەمان کاتدا ژمارەیەک خەڵکیش بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

بەهۆی ئەوەی لەدوای تەقینەوەکەوە رەوشی بەیرووت شڵەژاوە، پێشبینی دەکرێت ژمارەکە لەوەش زیاتر بێت و هەر ئەمڕۆش خاچی سووری لوبنانی رایگەیاند لەئەنجامی تەقینەوەکەدا زیاتر لە 100 کەس کوژراون.

تەقینەوەکەی دوێنێی بەیرووت ئەوەندە بەهێز بوو، کە لە دووریی دەیان کیلۆمەترەوە هەستیپێکراوە و کاریگەریی هەبووە، ئەمەش هۆکاری زۆریی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانە.

ژمارەیەکی زۆر وڵات پرسەیان ئاراستەی لوبنان کرد و ئەمەریکا، ئیسرائیل و ئێران، ئامادەیی پێشکەشکردنی هاوکارییان بۆ ئەو وڵاتە دەربڕی.

هـ.ر.