پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ، بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند " ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت ولە ناوچەکانى باکوور و باکوورى ڕۆژهەڵاتى نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران و هەورە بروسکە، پلەکانی گەرماش  بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ، بەرز دەبنەوە."

ڕاشیگەیاند "سبەی چوارشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ تۆزێکی کەم لە هەوادا، هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ."

 
 
Fly Erbil Advertisment