کێشەی کەمئاوی مەینەتییەکانی دانیشتوانی غەززەی زیاتر کردووە

له‌ناو جه‌رگه‌ی جه‌نگه به‌رده‌وامه‌كه‌ی غه‌ززه، سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی ئاویش مه‌ینه‌تییه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكەی زیاتر کردووە، كه نزیكه‌ی ساڵ و نیوێكه به‌رۆكیانی گرتووه، دوای ئه‌وه‌ی له هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا هێڵی گه‌یاندنی ئاو به باكووری غه‌ززه كه زیاتر له 70%ی ئاوی بۆ غه‌ززه دابین ده‌كرد، وێران کرا، تینوویەتی بووەتە بکوژێکی بێدەنگی دانیشتوانەکەی.
زه‌ید عه‌لیان، هاووڵاتی بە کوردستان24ـی گوت: هه‌موو بیره‌كان له‌ناو براون، هیچ بیره ئاوێك نه‌ماوه، هیچ ئاوێك له كه‌مپی جه‌بالیا نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئاوه‌ی هه‌شه بۆ خواردنه‌وه ناشێت، هه‌موو منداڵه‌كانم به‌هۆی ئاوی پیس نه‌خۆش كه‌وتوون.
خالیده میسری، هاووڵاتیەکی دیکەی کەرتی غەززەیە و دەڵێت: ئاواره‌ی زۆر لێره‌ن و پێویستییان به ئاوی پاكه بۆ خواردنه‌وه، بەڵام ئاوی شیاو بۆ خواردنه‌وه و شوشتن و پاككردنه‌وه و شوشتنی قاپ و قاچاخ و خواردن نییە، ئاوه‌كه زۆر كه‌مه و ئه‌وه‌ی هه‌شه بۆ خواردنه‌وه ناشێت، نازانین له‌كوێ ئاومان ده‌ستكه‌وێت!
كاره‌ساته‌كه ته‌نها له كه‌مئاویدا قه‌تیس نابێت، به‌ڵكو له كوالیته‌كه‌ی و ده‌ستكه‌وتنیشیدایه، چونكه ئه‌و ئاوه‌ی شاره‌وانیی دابه‌شی ده‌كات، شیاوی خواردنه‌وه نییه و خه‌ڵكی تووشی نه‌خۆشیی كۆئه‌ندامی هه‌رس و پێست ده‌كات.
قه‌یرانی ئاو له ده‌ستپێكی جه‌نگه‌وه هه‌ر هه‌بووه، دوای له‌ناوچوونی مووەلیده‌كانی كاره‌بای وێستگه‌كانی پاڵاوتن له هێرشه‌كاندا و نه‌بوونی پارچه‌ی یه‌ده‌ك به‌هۆی گه‌مارۆدانه‌وه، كاره‌ساته‌كه گه‌وره‌تر بووه.