نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە 70 هه‌زار کۆچبەر لە 2014ـوه گیانیان له‌ده‌ست داوه

نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، زیاتر له حه‌فتا هه‌زار كه‌س له ماوه‌ی یازده ساڵی ڕابردوودا له ڕێگه‌ی په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، خنكاون یاخود گیانیان له ده‌ست داوه یانیش بێسه‌روشوێن بوونه.
سێشه‌ممه، 29ـی نیسانی 2025، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، زیاتر له 72 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ـوه له ئاوه‌كاندا خنكاون یاخود به‌هۆی سه‌ختی ڕێگاكانی قاچاخ گیانیان له ده‌ست داوه یانیش بێسه‌روشوێن بوونه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ بوونه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه كێشه و قه‌یرانیان تێدایه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرته‌كه‌یدا گوتووشیه‌تی، زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌رگ بووه‌ته چاره‌نووسیان، خه‌ڵكی ئێران، لیبیا و بۆرما بوونه.