دامه‌زراوه‌ی ئاسایشیی ئیسرائیلی: ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران زۆره
دامه‌زراوه‌ی ئاسایشیی ئیسرائیلی وه‌زیره باڵاكانی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته ئاگادار ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران زۆره.
سێشه‌ممه، 29ـی نیسانی 2025، ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، دامه‌زراوه‌ی ئاسایشیی ئیسرائیلی به وه‌زیره باڵاكانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر و ده‌رفه‌تی ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران زۆره.
ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مه گۆڕانكارییه‌كه كه ڕه‌نگه به‌م نزیكانه ڕوو بدات، له كاتێكدا هه‌ڵه‌سه‌نگاندنی ئیسرائیل پێشتر بۆ ئه‌م بابه‌ته به‌و شێوه‌یه بوو كه ده‌رفه‌ته‌كانی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵات زۆر لاوازه.
ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی گوتووشیه‌تی، سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ كاروباری سیاسی و ئه‌منی (كابنێت) یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆ ببێته‌وه.
شەممە 26ـی نیسانی 2025، لە مەسقەتی پایتەختی عوممان، گەڕی سێیەمی دانوستانی نێوان هەردوو شاندی ئەمەریکا و ئێران، بەڕێوەچوو.
مێدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، گەڕی سێیەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکەی هەردوو شاند، نزیکەی 9 کاتژمێری خەیاندووە. هاوکات ئاماژەیان بەوە دا، شاندی هەردوولا بۆ ڕاوێژ گەڕانەوە وڵاتەکانیان.
شەممە 26ـی نیسانی 2025، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە تەلەفیزیۆنی فەرمیی ئێران (شبکە خبر)ـی گوت: گەڕی سێیەمی دانوستانەکان لە چاو گەڕەکانی پێشوو جددیتر بوو، ئێمەش قووڵ بووینەوە لە وردەکارییە تەکنیکییەکان .
وەزیری دەرەوەی ئێران، ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی دانوستانەکانی ئەمڕۆ ڕازی بووین، بەڵام تا ئێستا ناكۆكی له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ئێرانی و ئه‌مه‌ریكی هه‌یه.
لەبارەی دانوستانی داهاتوو، عراقچی، گوتی: شەممەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا بەڕێوە دەچێت، بەڵام عوممان ئەم جارە شوێنەکە دیاریی دەکات.