ناردنی هاوکاری مرۆیی عێراق بۆ وڵاتان ناڕەزایەتیی لێ کەوتووەتەوە
ناردنی هاوكارییه مرۆییه‌كانی عێراق بۆ وڵاتان، كاردانه‌وه‌ی فراوانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان ئاماژە بەوە دەدات، هه‌ندێك پارێزگا له ژێر هێڵی هه‌ژاریدان و پێویستییان به هاوكارییه، كه‌چی حكوومه‌ت له‌بری ناوخۆ، هاوكاری وڵاتانی دیكه ده‌كات.
خه‌ڵكی عێراق ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، پێویستی به هاوكاریی جۆراوجۆره، به‌ڵام حكوومه‌ت هاوکاری پێشكه‌شی وڵاتانی دراوسێ و ئەوانی دیکە ده‌كات. چاودێران نیگه‌رانن و دووپاتی دەکەنەوە بەشێک لە پارێزگاکان لەژێر هێڵی هەژاریدا ماونەتەوە و له هه‌ندێك شوێنیش خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان نییه، كه‌چی حكوومه‌ت له‌بیری خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیدا نییه و هاوكاری وڵاتانی دیكه ده‌كات.
جه‌واد یه‌ساری، ئەندامی لیجنە‌ی هه‌رێم و پارێزگاكانی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاندووه "حكوومه‌ت هاوكاریی ژماره‌یه‌ك وڵات ده‌كات، ده‌بێت كاری له پێشینه‌ی حكوومه‌ت هاوكاری گه‌له‌كه‌ی و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان بێت. به‌شێك له پارێزگاكان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدان، بۆیه كاری له‌پێشینه هاوكاریی میلله‌ته نه‌وه‌ك وڵاتانی دیكه."
له‌لایه‌كی دیكه، مه‌ناف موسه‌وی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی به‌غدا بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیجی ڕایگه‌یاندووه "عێراق كێشه‌ی زۆره و پێویستی بە هاوکاری هەیە بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌یبه‌خشێته وڵاتانی دیكه لە پارەی زیادەوەیە یان نا، ئەگەریش وابێت، بۆچی ئەم پارەیە لە ناوخۆدا بەکارناهێنرێت؟"
هه‌رچی توێژه‌ری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی عه‌لی ناسره، بۆچوونێكی دیكه‌ی هه‌یه و ده‌ڵێت: "حکوومەتی عێراق سه‌رچاوه‌كانی گه‌له‌كه‌ی به وڵاتانی دیكه ده‌به‌خشێت، له‌وانه نەوت بە ئوردن و لوبنان، گەنم بۆ سووریا و چەندین بەخشینی تریش بۆ وڵاتانی دراوسێ ره‌وانه ده‌كات. بۆیه پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتان بەو جۆرە سیاسەتە ئابوورییانە باش نییە، و عێراق بەرەو داڕوخانێكی بەرچاو و مەترسیداری ئابووری ده‌بات."