سلێمانی.. پاسێکی قوتابییان وەرگەڕا و 14 قوتابی بریندار بوون

وێنە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
وێنە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سلێمانی ژمارەیەک قوتابی بریندار بوون و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆش دەڵێت، ڕووداوەکە بەهۆی ناشارەزایی و کەمترخەمیی شۆفێرەکە بووە. 

سامان نادر، بەرێوبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی 122، ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی نیسانی 2025، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئێوارەی ئەمڕۆ دوای کاتژمێر چوار، پاسێکی قوتابییان لەسەر ڕێگەی کونەماسی نزیک گوندی کارێزە وەرگەڕا و ژمارەیەک قوتابی بریندار بوون.

سامان نادر گوتیشی: کاتێک گەیشتین شوێنی ڕووداوەکە تەنیا پاسە وەرەگەڕاوەکەمان بینی، 14 قوتابی دەم و دەست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار کران و ئێستا دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

سامان نادر باسی لەوەش کرد، بریندارەکان لە نەخۆشخانە ماون و قوتابی قۆناغی بنەڕەتیین.

لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: هۆی ڕووداوەکە نەشارەزایی و کەمتەرخەمیی شۆفێرەکە بووە.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment