دوای 3 مانگ چه‌قۆیه‌كیان له سكی كچێك ده‌رهێنا
له ره‌مه‌زان قووتی داوه و دوای جه‌ژنی قوربان له گه‌ده‌یان ده‌رهێنا
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پارێزگای دیوانیه‌ی باشووری عێراق، بۆ كچێك ئه‌نجامدرا و چه‌قۆیه‌كی گه‌وره له ناو گه‌ده‌ی هێنرایه ده‌ره‌وه.
عه‌لی سه‌لام غانمی، پزیشكی پسپۆری نه‌شته‌گه‌ریی به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، ماوه‌ی 3 مانگ ده‌بێت ئه‌و كچه چه‌قۆكه‌ی قووتداوه و هه‌ر له‌ناو گه‌ده‌ی ماوه‌ته‌وه، تا سێ رۆژ به‌ر له ئێستا هه‌ستی به ژانه‌سك و ئازاری گه‌ده كردووه.
ئه‌و پزیشكه روونیده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه ده‌گه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه، له رێگه‌ی تیشكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت چه‌قۆیه‌ك له‌ناو گه‌ده‌یدایه، بۆیه بڕیار ده‌ده‌ن نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بكه‌ن و ئه‌و چه‌قۆیه ده‌ربهێنن.
به‌گوته‌ی پزیشكه‌كه ئێستا ته‌ندروستی ئه‌و كچه جێگره و كێشه‌ی نییه، به‌ڵام نازانن بۆچی ئه‌و چه‌قۆیه‌ی قووتداوه.