هۆشیار زێباری: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی لە بارەی خوور عه‌بدوڵلا كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر لووتكه‌ی به‌غدا ده‌بێت

ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت پرسی خوور عه‌بدوڵلا كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر لووتكه‌ی به‌غدا ده‌بێت.
چوارشه‌ممه، 30ـی نیسانی 2025، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) بڵاوی كرده‌وه، بڕیاره‌كه‌ی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی، بۆ دواخستنی په‌سندكردنی نادەستووریبوونی "ڕێکكەوتننامەی ڕێکخستنی کەشتیوانی لە خوور عەبدوڵلا لە نێوان عێراق و کوه‌یت" بۆ ناوه‌ڕاستی حوزه‌یران، واتە دوای به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا، کاردانەوەی دەبێت.
هۆشیار زێباری، ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م بڕیاره کاردانەوەی دەبێت لەسەر ئامادەبوون و نوێنەرایەتیی وڵاتانی عەرەبی و کەنداو لە لووتكه‌ی بەغدا، كه بڕیار وایه 15ـی ئایار به‌ڕێوه بچێت.
چوارشه‌ممه، 30ـی نیسانی 2025، جاسم محەممەد عەبوود عامری، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، بڕیاری دا به دواخستنی چاوپێخشاندنه‌وه به‌و تانه‌یه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی دادگاكه دراوه سه‌باره‌ت به پرسی خوور عه‌بدوڵلا، بۆ ناوه‌ڕاستی حوزه‌یرانی داهاتوو.
هەینی 14ـی شوباتی 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە، 17ـی ئایاری 2025، لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوە دەچێت.