بەوێنە... 75 ساڵ بەسەر کارەساتی هیرۆشیما و ناگازاکی تێپەڕی

K24 - هەولێر
ئێوارەی دوێنێ و ئەمڕۆش، ژاپۆنییەکان یادی قوربانییەکانی یەکەم و تاکە هێرشی چەکی ناوەکییان کردەوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێش 75 ساڵ و لە رۆژانی 6 و 9ـی ئاب، بە دوو بۆمبی ناوەکی بە ناوەکانی "کوڕە بچووکەکە و پیاوە قەڵەوەکە"، هێرشی کردە سەر هیرۆشیما و ناگازاکی لە ژاپۆن.
هەرچەندە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهان رێگر بووە لەوەی ئەمساڵ زۆربەی رێوڕسمەکان بکرێن، بەڵام ژاپۆنییەکان ئەو یادە خەمناکەیان کردەوە.
بۆمبی ئەتۆمیی کوڕە بچووکەکە کاتژمێر 08:15ـی بەیانی لە بەرزایی 600 مەتر لەسەر هیرۆشیما تەقییەوە و 90٪ـی شارەکەی وێران کرد.
بۆمبی دووەم (پیاوە قەڵەوەکە) لە کاتژمێر 11:02ـی بەیانیی 9-8-1945 لە بەرزایی 500 مەتر لەسەر ناگازاکی تەقییەوە.
یەکێک لە بۆمبەکان 129 هەزار کەس و ئەوەی دیکەش 260 هەزار کەسی کوشت، کە زۆربەیان ژن و خەڵکی مەدەنی بوون.
سەرچاوە: AFP
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)