سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە دکتۆر محەمەد شوکری کرد

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن سەرەخۆشی لە دکتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئایاری 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە دکتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی و هاوخەمی خۆی بە دکتۆر محەمەد شوکری و خانەوادەکەیان ڕاگەیاند بۆ کۆچی دوایی دایکی یان.

 
Fly Erbil Advertisment