هۆزی درووز: دەبێت ڕۆڵی وەزارەتی ناوخۆ لە سوێدا کارا بکرێت

هۆزی درووز
هۆزی درووز

حکوومەتی سووریا و درووزەکان ڕێککەوتن لەسەر کارەکانی ڕۆڵی وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگای سوێدا. هاوکات هۆزی درووز ڕایگەیاند: دابەشبوون لە سووریا ڕەت دەکەینەوە.

پێنجشەممە 1ـی ئایاری 2025، هۆزی درووز، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە بەشێکی دانەبڕاون لە نیشتمانی یەگرتوویی سووریا و دابەشبوون و جیابوونەوە ڕەت دەکەنەوە.

هۆزەکە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا، جەخت لەسەر پێویستی بەرقەراربوونی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری سووریا دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، کە دەبێت ڕۆڵێ وەزارەتی ناوخۆ لە سوێدا کارا بکرێت. باسی لەوەش کرد، نیشتمانێکیان دەوێت کە هەموو سوورییەکان لەخۆ بگرێت.

لەلایەکی دیکەوە هێزە ئەمنییەکانی ڕیف دیمەشق ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی درووزەکان لە شاری جەرمانە ڕاگەیاند کە مەرجی ڕادەستکردنی دەستبەجێی چەکی قورس لەخۆ دەگرێت.

هێزە ئەمنییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسیان لەوە کرد، لە ڕێککەوتنەکەدا لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی درووزەکان لە جەرمانە، زیادکردنی ژمارەی ئەندامانی هێزەکانی ناوخۆ و بەرگریی لە شارەکەدا لەخۆ دەگرێت.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا "سانا"، چوارشەمە 30ـی نیسانی 2025، بڵاوی کردبووەوە، ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە شاری جەرمانە و شارۆچکەی سەحنایە ئەنجام دراوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment