ترەمپ بودجەی کەناڵێکی بڕی

ترەمپ کۆتایی بە بودجەی فیدراڵی بۆ خزمەتگوزاری پەخشی گشتیی و کەناڵێکی پەخشی نیشتمانی هێنا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا شەوی پێنجشەممە فەرمانێکی جێبەجێکردنی ئیمزا کرد، کە کۆتایی بە بودجەی فیدراڵی بۆ کەناڵی نیشتمانی پەخشی (NPR) و خزمەتگوزاری پەخشی گشتیی (PBS) هێنا.
NPR و PBS ماوەیەکی زۆرە لەلایەن لایەنەکەوە هەوڵ دراوە بودجەکەی کەم بکرێتەوە، بەشێک لە بودجەکانیان لە ڕێگەی کەناڵی پەخشی گشتیی (CPB)ەوە وەردەگرن. بەڵام ترەمپ بەوەی زانیوە و دەڵێت: ئەم پارەدارکردنە لە ژینگەی ئێستای میدیادا پێویست نییە.
ترەمپ لە فەرمانی جێبەجێکردنەکەدا نووسیویەتی: پارەدارکردنی حکوومەت بۆ میدیاکان لەم ژینگەیەدا، زیان بە دەرکەوتنی سەربەخۆیی ڕۆژنامەوانی دەگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، کەناڵی پەخشی گشتیی (CPB) پێویستە کۆتایی بە بودجەی ڕاستەوخۆ بۆ NPR و PBS بهێنێت، بەگوێرەی سیاسەتی ئیدارەکەم بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پارە فیدراڵیەکان بەکارناهێنرێن بۆ پشتگیریکردنی ڕووماڵکردنی هەواڵی لایەنگری و حزبی. هەروەها پێویستە CPB بودجەی ڕاستەوخۆی ئێستا تا ئەو ڕادەیەی یاسا ڕێگەی پێداوە نەهێڵێت و پارەدان لە داهاتوودا ڕەتبکاتەوە.