تورکیا.. ڕەشەبا زیانی بە چەند شوێنێک گەیاند

لە چەند شار و شارۆچکەیەکی تورکیا بەهۆی ڕەشاباوە زیان بەر سەقفی چەند باڵەخانەیەک کەوت و بووە هۆی پچڕانی کارەبا.
شەوی رابردوو بەهۆی ڕەشابایەکی بەهێز لە پارێزگای ئەرزنجانی تورکیا، زیانی بەچەندین باڵەخانەی تەواونەکراو گەیاند، سەقفی چەندین باڵەخانە و وێستگەش زیانی پێگەیشت.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی ئەو بایە بەهێزەی لە دوێنێ وە شارەکەی گرتووە و زیانی بە چەندین شوێن گەیاندووە، تەنانەت لە چەند و گوند و شارۆچکەی تێرجان بووە هۆی پچڕانی کارەبا بۆ چەند کاتژمێرێک، بەڵام دوای کارکردنی تیمەکان کێشەی پچڕانی کارەبا چارەسەرکرا.
ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە چەندین شاری تورکیا هاووڵاتییان ئاگادارکراونەتەوە لەوەی پێشبینی دەکرێت با و باهۆزێکی توند ناوچەکە بگرێتەوە.