لە غەززە ژیانی منداڵان لە مەترسیدایە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی له غه‌ززه هۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی ڕێگرییه‌كانی ئیسرائیل له گه‌یشتنی پێكوته و ڤاكسینی تایبه‌ت به ئیفلیجی منداڵان بۆ ناو ئه‌و كه‌رته، وه‌ك بۆمبێكی تهوقتیكراوه بۆ ته‌قاندنه‌وه و بڵاوبكردنهوهی نه‌خۆشییه‌كان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی تەندروستی غەززە دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بەردەوام بێت لە ڕێگری کردن لە هاتنی ڤاکسین و پێکوتەی پێویست، ئەوا ژیانی 602 هه‌زار منداڵی غەززە دەکەوێتە مەترسییەوە و تووشی ئیفلیجی دەبن.
ئوم زیاد، داپیره و به‌خێوكاری سه‌نه‌د، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "نەوەکەم ته‌مه‌نی مانگ و نیو بوو بە برینداری هێنایان بۆم، ئێستا من و خاڵه‌كانی بووینه‌ته هه‌موو شتێك بۆ ئه‌و، خه‌ڵكیش خۆشیانده‌وێت و یاریی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، كاتێك یاری ده‌كات، په‌له‌كانی ده‌له‌رزن و هاوار ده‌كات، ده‌زانین به‌هۆی ئه‌و ساچمه‌یه له قاچیدا ماوه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌یه كاره‌با لێی بدات، تا ئێستا سێ ڤاكسینی ئیفلیجیم بۆی لێ داوە و چاوه‌ڕێی چواره‌م ده‌كه‌ین و ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه له داهاتوودا به‌ته‌واوی ئیفلیج بێت."
مه‌روان ههمهس، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه گهڕۆكهكاندەڵێت: ڕێگه‌نه‌دان به‌هاتنی ڤاكسینی ئیفلیجی منداڵان، كه ئێستا ئێمه 602 هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵیمان هه‌یه، ژیانی هه‌موویان ده‌كه‌وێته مه‌ترسی و پێویستییان به ڤاكسین هه‌یه. ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ئیسرائیل ڕێگه‌ی نه‌داوه ئه‌و ڤاكسینه بێته كه‌رتی غه‌ززه.
پاراستنی ئیفیلجی منداڵان له غه‌ززه ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به گه‌یشتنی ڤاكسین، به‌ڵكو بووه‌ته جه‌نگێك به شێوازێكی دیكه، كه خۆی له‌نێوان مافی منداڵان و سیاسه‌تی ڕێگریكردن له گه‌یشتنی بچووكترین چاودێریدا دەبینێت.